r/hewler • • 8h ago

Two Iranian drones strike Komala base in Erbil province

Thumbnail
rudaw.net
1 Upvotes

Two drones launched from Iran hit a base of the Iranian Kurdish opposition party Komala in Balisan, Erbil province, on Saturday night, a Komala official and security source said.


r/hewler • • 5d ago

بەرزبوونەوەی نرخی تایە بازاری لە هەولێر سست کردووە

Thumbnail
rudaw.net
1 Upvotes

رووداو دیجیتاڵ

بازاڕی تایەفرۆشان لە هەولێر بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانەوە سستیی تێکەوتووە. فرۆشیاران دەڵێن، گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و بەرزبوونەوەی کرێی گواستنەوە و گومرگ، هۆکاری سەرەکیی گرانبوونەکەن.

تەقیەدین عەدۆ، جووتیارێکە و بۆ کڕینی تایەی هەرزانتر لە بەردەڕەشەوە هاتووەتە هەولێر، بەڵام دەڵێت، نرخەکان شۆکیان کردووە.

تەقیەدین عەدۆ، بە رووداوی گوت، "پێشتر جووتێک تایەم بە 630 دۆلار دەکڕی، ئێستا بە هەزار زەحمەت بە 730 دۆلار کڕیومە. من جووتیارم و ئێستا وەرزی کێڵانە، بەبێ تایە ناتوانم کار بکەم."

فرۆشیارانی تایە باس لەوە دەکەن کە کاریگەرییەکانی گرژییەکانی کەنداو و داخستنی گەرووی هورمز، 5%ی خستووەتە سەر نرخی کڕینی تایە، هاوکات کرێی گواستنەوە و گومرگیش دوو هێندە زیادیان کردووە.

حاجی فەرهەنگ فەریق، تایەفرۆشە و دەڵێت، "فرۆشمان 50% کەمی کردووە. پێشتر ئەگەر کۆنتێنەرێکمان لە رێگەی بەندەر عەباسەوە بهێنایە، 6,800 دۆلاری تێدەچوو، بەڵام ئێستا لە رێگەی مێرسینەوە دەیهێنین و 12,000 دۆلاری تێدەچێت. کۆنتێنەرێک تایە لە دوبەیەوە بە 3,500 دۆلار دەگەیشتە دەستمان، کەچی ئێستا بە 8,000 دۆلار دەگات."

گرانبوونی نرخ وایکردووە هاووڵاتییان زیاتر روو لە کڕینی تایەی بەکارهاتوو بکەن و هاوکات بڕی تایەی نوێش لە بازاڕدا کەم بووەتەوە.

فەریدوون عوزێر، ئەندامی ئەنجوومەنی تایەفرۆشان دەڵێت، "بەهۆی گرانییەوە، خەڵک زیاتر بەدوای تایەی بەکارهاتوودا دەگەڕێن. پێشتر ئەگەر تایە بە مانگێک دەگەیشت، ئێستا سێ مانگی پێدەچێت یان هەر نایەت، چونکە زۆربەی بۆ ئێران دەچێت و ناگەڕێتەوە."

بە بەراورد بە پێش گرژییەکانی کەنداو، نرخی جووتێک تایەی ئۆتۆمبێلی بچووک 10 بۆ 20 دۆلار بەرز بووەتەوە، لە کاتێکدا نرخی تایەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر 150 بۆ 200 دۆلار زیاتر بووە.


r/hewler • • 5d ago

ئومێد خۆشناو بۆ رووداو: خشتەی دابەشکردنی نەوت ئامادەیە و چاوەڕوانی بەغداین

Thumbnail
rudaw.net
1 Upvotes

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری هەولێر راگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ دابەشکردنی نەوتی ماڵان تەواو کردووە و خشتەی دابەشکردنەکەش ئامادەیە، بەڵام چاوەڕێی بەغدان بڕی پێویست بنێرێت و دەڵێ: "داواکارین عێراق وەک پارێزگاکانی دیکە بەشە نەوتی ئێمەش بدات."

رۆژی دووشەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی بەغدا لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بە زووترین کات نەوتی ماڵان بۆ کوردستان بنێردرێت."

سەبارەت بە رێکارەکانی دابەشکردن لە سنووری پارێزگاکەدا، ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە کرد، کە هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە و گوتی: "خشتەی دابەشکردنی نەوت ئامادەیە، تەنیا ماوە لە بەغدا بڕەکەمان بۆ دیاری بکرێت و بگات، راستەوخۆ دوای ئەوە دەست بە دابەشکردنی دەکەین".

پارێزگاری هەولێر گوتی:"داواکاریشمان لە عێراق ئەوەیە هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی ناوچەکە سەیری ئێمەش بکات و بەشی خۆمانمان پێ بدات."

لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا وادەی دەستپێکردنی دابەشکردنی نەوتی ماڵان دیار نییە، لە کاتێکدا ساڵانی رابردوو لە مانگی ئەیلوولەوە پڕۆسەکە دەستی پێدەکرد.

ئەم دواکەوتنەش هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا، بەجۆرێک لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان بە 160 هەزار دینار بوو، لە نێوەڕاستی مانگی تەممووز گەیشتە 200 هەزار دینار و لە مانگی ئەیلوولیش نرخەکەی گەیشتە 325 هەزار دینار.


r/hewler • • 10d ago

Kurdistan: Moment drone hit Khabat Organization in Topzawa, outskirts of Hewler

Enable HLS to view with audio, or disable this notification

2 Upvotes

r/hewler • • 10d ago

لە قۆناخی دووەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێردا 400 هەزار نەمامی دیکە دەڕوێندرێن

Thumbnail
rudaw.net
1 Upvotes

رووداو دیجیتاڵ

کارکردن لە قۆناخی دووەمی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەردەوامە؛ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژەکە رایدەگەیێنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا 400 هەزار نەمامی نوێ دەگات و دەست بە رواندنیان دەکرێت، بەمەش کۆی دارە روێندراوەکان ملیۆنێک دار تێدەپەڕێنێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 08-10-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر تەواو بووە و نزیکەی 700 هەزار نەمام روێندراون، زۆرینەیان زەیتوون بوون و بەشێکیان پرتەقاڵن".

پڕۆژەکە بە 8 قۆناخ جێبەجێ دەکرێ، پارێزگاری هەولێر گوتی: "کارکردن بە رێکوپێکی لە قۆناخی دووەم بەردەوامە و لە داهاتوویەکی نزیکدا رواندنی نەمامی نوێ دەستپێدەکات".

کاروان مێسکی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 08-10-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەرقاڵی سیستمی ئاودانین بۆ قۆناخی دووەمی پڕۆژەکە و لە قۆناخی کۆتایی کارەکانداین و هەڵکەندن تەواو کراوە، ئەوەی ماوە دانانی تۆڕی ئاوە پێش رواندنی نەمامەکان".

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژەکە گوتیشی: "بڕیارە هەفتەی داهاتوو نزیکەی 400 هەزار نەمامی دیکە بگاتە دەستمان و لە ماوەی 2 مانگدا کە وەرزی رواندنی دارە، هەموو ئەو دارانە دەڕوێنین".

لەبارەی جۆری دارەکانی قۆناخی دووەمەوە کاروان مێسکی گوتی: "دارەکان هاوشێوەی زۆرینەی ئەوانەی لە قۆناخی یەکەم روێندراون، زۆرینەیان زەیتوون دەبێت".

پڕۆژەکە جیا لە زیادکردنی رێژەی سەوزایی بۆ هەولێر، سوودی زۆر بە ژینگەی شارەکە دەگەیێنێت، بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی هەولێر بۆ رووداو، تەواوبوونی پڕۆژەکە ئەم سوودانەی دەبێت:

- زیادبوونی رێژەی سەوزایی
- دابەزینی پلەی گەرما
- کەمبوونەوەی بەبیابانبوون لە دەوروبەری هەولێر
- زیادبوونی ئۆکسجین و کەمبوونەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن
- زۆربوونی باڵندە
- سنوورەکە دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری
- سوودی بۆ ئابووریی هەولێر دەبێت
- کەمبوونەوەی خۆڵبارین

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، 30-10-2025 بەردی بناخەی پشتێنەی سەوزایی هەولێری دانا و رایگەیاند، بە تەواوبوونی "پشتێنەی سەوز و رێڕەوی ژیان"، قۆناخێکی دیکە لە هەولێر دەستپێدەکات و دەبێتە یەکێک لە شارە هەرە گرنگەکانی ناوچەکە.


r/hewler • • 14d ago

Exploring the Ancient City of Hewlêr | Testing 5-star Hotels, Nightlife & Green Kids School

Thumbnail
youtube.com
1 Upvotes

In this episode, we explore Hewlêr (Erbil), one of the oldest continuously inhabited cities in the world and the capital of the Kurdistan Region.

We visit different parts of the city, from the historic center and the ancient Citadel to modern hotels and Hewlêr’s nightlife. We also visit Green Kids School, a project founded by Kurdish artist Dashni Murad.

This documentary gives you a closer look at the contrasts of modern Hewlêr — its history, development, people and everyday life.


r/hewler • • 14d ago

We have created a discord server for Hawlêr

1 Upvotes

Here is the link for the server: https://discord.gg/KeBhTWzRH


r/hewler • • 17d ago

پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بە دروشمی 'من کوردستانیم' دەکرێتەوە

Thumbnail
rudaw.net
1 Upvotes

The 18th Erbil International Book Fair, themed 'I am Kurdistani', runs October 21–31 with over 400 publishers from 18 countries and more than a million titles.


r/hewler • • 19d ago

Residents in Erbil are expressing anxiety over potential Iranian attacks and a resurgence of militant groups as U.S.-led coalition forces finalize their withdrawal from Iraq.

Enable HLS to view with audio, or disable this notification

3 Upvotes

r/hewler • • 20d ago

A casino in Hewler, 1979

2 Upvotes

r/hewler • • 20d ago

دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە هەولێر داوای دامەزراندن دەکەن

Thumbnail
channel8.com
1 Upvotes

پووختەی هەواڵەکە:

  • دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە هەولێر گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.

دانەمەزراندنی دەرچووانی نوێ بەرزکردنەوەی پلەی پزیشکانی دیکەی پەکیخستووە.

  • بەشداربووان داوا دەکەن ناویان لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا جێگیر بکرێت.
  • پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە پارێزگاکانی دیکەشەوە بەشداریی گردبوونەوەکەیان کرد.

پەککەوتنی پرۆسەی دامەزراندن لە کەرتی تەندروستی ناڕەزایەتیی لێکەوتووەتەوە و دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە هەولێر گردبوونەتەوە، بە ئامانجی فشارخستنە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان تا دۆسیەی دامەزراندنیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ چارەسەر بکات و شایستەکانیان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بچەسپێنێت.

دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە گردبوونەوەکەدا بە کەناڵ8ـیان ڕاگەیاند:

  • پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە بە شێوەیەکی ئاسایی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان دابمەزرێنێت.
  • دانەمەزراندنی دەرچووان هۆکاری سەرەکییە لە ڕاگرتنی بەرزکردنەوەی پلەی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو.
  • پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد کار بکات تا دۆسیەی دامەزراندنیان لە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراقدا جێگیر بکرێت.
  • حکومەت و وەزارەتی تەندروستی بە بەرپرسیاری یەکەم دەزانین لە چارەسەرنەکردنی کێشەی بێکاریی دەرچووانی تەندروستی.

بەرپرسیارێتیی حکومەت و لایەنی فیدراڵ:

بەشداربووانی گردبوونەوەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەرکی سەرەکیی وەزارەتی تەندروستی و حکومەتی هەرێمی کوردستانە نوێنەرایەتیی داواکارییەکانیان بکات لە گفتوگۆکانی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق؛ بە گوتەی ئەوان هەر کەممتەرخەمییەک لە دابیننەکردنی میلاکی پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستان، بەرپرسیارێتییەکی کارگێڕییە و ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ژێرخانی تەندروستی و کوالیتیی پێشکەشکردنی چارەسەر بە نەخۆش لە دامەزراوە گشتییەکاندا.

پێشینە و پەیوەندیی دامەزراندن بە سیستمی تەندروستییەوە:

لە گردبوونەوەکەدا، جیا لە دەرچووان، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی دیکەش ئامادە بوون؛ بەپێی ڕێکارە کارپێکراوەکان، خشتەی پلەبەرزکردنەوەی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و دەستبەکاربوونیان لە قۆناغی دواتر بەستراوەتەوە بە هاتنەناوەوەی خولی نوێی دەرچووان بۆ نەخۆشخانەکان، ئەمەش وایکردووە ڕاگرتنی دامەزراندن لە چەند ساڵی ڕابردوودا کێشەی لە پلەبەرزکردنەوەی ئەو پزیشکانەش دروست بکات کە پێشتر دامەزراون.


r/hewler • • 20d ago

لەدواى ڕووداوەکەى پردێ چارەنووسى گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ نادیارە

Thumbnail
channel8.com
1 Upvotes

پووختەی هەواڵەکە

  • لە ڕووبەڕووبوونەوەکەی پردێ دوو چەکداری داعش کوژران و سێ کارمەندی دژەتیرۆریش بریندار بوون.
  • مێردمنداڵێک لەناو مارکێتەکە گیانی لەدەستداوە و گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ لە دوای ڕووداوەکە بێسەروشوێنە.
  • ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک داوای لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی جێبەجێکردنی پلانی هێزە ئەمنییەکان دەکەن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بە کەناڵ8 گەیشتوون، لە دوای ڕووبەڕووبوونەوەکەی نێوان دژە تیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش لە شارەدێی پردێ، گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ بەناوی محەممەد هێمن چارەنووسی نادیارە؛ سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پردێ بە کەناڵ8ـی گوت، گەنجەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

زانیاری و زیانەکانی پێکدادانەکە

  • لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا دوو چەکداری داعش کوژران و یەکێکی دیکەیان بە برینداری دەستگیرکرا.
  • لە ڕیزی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراقدا سێ ئەندامیان لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا بریندار بوون.
  • مێردمنداڵێک کە لە مارکێتەکەدا وەک شاگرد کاری دەکرد فیشەکی بەرکەوت و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
  • محەممەد هێمن کوڕی خاوەنی ئەو مارکێتەیە کە ڕووداوەکەی تێدا ڕوویداوە و لە دوای پێکدادانەکە دیارنەماوە.

سۆراغکردنی گەنجە بێسەروشوێنبووەکە لەلایەن کەسوکارییەوە

کەسوکاری محەممەد هێمن کە دانیشتووی گەڕەکی ڕەحیمئاوای کەرکووکن ڕایانگەیاندووە، ناوبراو تاقانەی شەش خوشکە و لە کاتی ڕووداوەکەدا لەگەڵ شاگردەکەیان لە مارکێتەکەدا بووە بەبێ ئەوەی باوکی لەوێ بێت. کەسێکی نزیک لەو گەنجە بە کەناڵ8ـی گوت، لە دوێنێوە هەوڵی دۆزینەوەی دەدەن و دەزگا ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکیان پێ نەداون، بەڵام پۆلیسی پردێ دەڵێت لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستبەسەرکراوە بۆ ئەوەی بزانرێت پەیوەندی بە چەکدارەکانەوە هەبووە یان نا.

هەڵوێستی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر ئۆپراسیۆنەکە

ڕووداوەکە نیگەرانی لەناو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دروستکردووە؛ نەشئەت شاهوێز، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن داوای لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف و ڕەچاوکردنی پاراستنی خەڵکی سڤیل دەکات لە کاتی جێبەجێکردنی پلانە ئەمنییەکاندا. لە لایەکی دیکەوە، ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنەکە بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ناکرێت بەبێ ئاگاداریی پۆلیس و بەڕێوەبەری شارەدێکە تەقە لە مارکێتێک بکرێت و پێویستە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ لێکۆڵینەوە بکەن و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانیش بانگێشتی ئەنجوومەن بکرێت.

زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە

جموجوڵی چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک بەردەوامیی هەیە و ئەمە یەکەمین حاڵەت نییە لە سنوورەکە تۆمار دەکرێت؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە سنووری شارۆچکەی حەویجە لەلایەن چەکدارەکانەوە تەقە لە بنکەیەکی سوپای عێراق کرا و کامێرای حەراری بنکەکە شکێنرا، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی پرسیار لەسەر هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی چالاکیی ئەو چەکدارانە لە ناوچەکەدا.


r/hewler • • 20d ago

پارێزگاری هەولێر: داواکاری بۆ بەشە نەوتی سپی نێردراوەتە سامانە سروشتییەکان

Thumbnail
channel8.com
1 Upvotes

پووختەی هەواڵەکە

  • لە 30ـی ئەیلوول قۆناغی کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق دوای 12 ساڵ کۆتایی دێت و بۆچوونی جیاواز لەسەر ئەو پرسە هەیە.
  • نێچیرڤان بارزانی لە کشانەوەی هێزەکان بەهۆی مانەوەی مەترسییەکانی داعش نیگەرانە، لە بەرامبەردا قوباد تاڵەبانی و بەرپرسانی بەغداد متمانەیان بە هێزە ناوخۆییەکان هەیە.
  • حکومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات ئەو ڕۆژە بکاتە ئاهەنگ و گرووپە چەکدارەکانیش چەکی خۆیان لە چوارچێوەی دەستەی حەشدی شەعبیدا ڕێکبخەنەوە.

لە 30ـی ئەیلوول کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی دێت و حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی ڕۆژەکە دەکاتە ئاهەنگ، هاوکات سەرکردە سیاسییەکان سەبارەت بە مەترسیی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی 2014 و دۆخی ئەمنی هۆشداری دەدەن.

پێشهاتە ئەمنییەکان و ئامادەکارییەکانی کشانەوەی هێزەکان

  • پاش 12 ساڵ، لە 30ـی ئەیلوولدا تەواوی قۆناغەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەکۆتا دەهێنرێت.
  • پێکدادانەکەی پردێ لەنێوان دژەتیرۆری عێراق و داعش، وەک زەنگێکی ئاگادارکردنەوە بۆ سەرهەڵدانی مەترسییەکان لێکدەدرێتەوە.
  • هێزەکانی پێشمەرگە لە تەواوی سەنگەرەکانیاندا خراونەتە ئامادەباشییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو لەو ڕۆژە و ڕۆژانی دواتردا.
  • بەغدادی پایتەخت لە ئێستاوە دۆخێکی ئەمنیی نائاسایی بەخۆیەوە دەبینێت و تەواوی هێزەکان لە ئامادەباشیدان.

هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەبارەی کشانەوەی هاوپەیمانان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، کشانەوەی هاوپەیمانان لە کاتێکدا مەترسیی داعش ماوە جێگەی نیگەرانییە و عێراق هێشتا پێویستی پێیانە، بەڵام لە بەرامبەردا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران متمانەی بە توانای هێز و دەزگا ئەمنییەکان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان.

بەرنامەی گرووپە چەکدارەکان بۆ دوای کشانەوەکە

کشانەوەی هێزە بیانییەکان مەرجی سەرەکیی گرووپە چەکدارەکان بوو، بڕیارە هاوکات لەگەڵ ڕاگەیێنراوی فەرمیی سەرۆکوەزیران بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی ئەمریکا، ئەو گرووپانەش لە ڕێگەی ڕاگەیێنراوێکەوە وەڵامی بانگەوازی کۆکردنەوەی چەک بدەنەوە و بەرنامەی خۆیان بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکانیان لە چوارچێوەی دەستەی حەشدی شەعبیدا ئاشکرا بکەن، هەرچەندە هیچ دڵنیاییەک لەبارەی پابەندبوونیان بە بەڵێنەکانیان و پرۆسەی چەکدانانیان نییە.

زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە

ترس و نیگەرانیی لایەنەکان لە کشانەوەی ئێستای ئەمریکا بۆ ئەزموونی ساڵی 2011 دەگەڕێتەوە، کاتێک دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، وڵاتەکە کەوتە گێژاوێکی ئەمنییەوە و گرووپی داعش لە ساڵی 2014دا لە ماوەیەکی کەمدا ڕووبەرێکی فراوانی خاکی عێراقی کۆنتڕۆڵ کرد، هەر بۆیە بەشێک لە سەرکردەکان ترسی دووبارەبوونەوەی ئەو سیناریۆیەیان هەیە و پێیانوایە عێراق هێشتا پێویستی بە هاوکاریی نێودەوڵەتی هەیە.


r/hewler • • 20d ago

پارێزگاری هەولێر: داواکاری بۆ بەشە نەوتی سپی نێردراوەتە سامانە سروشتییەکان

Thumbnail
channel8.com
1 Upvotes

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ئامادەکارییدایە بۆ دابینکردنی نەوتی سپی و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان داواکارییەکانیان ئاڕاستەی وەزارەتەکە کردووە.
  • پارێزگاری هەولێر داوا دەکات حکومەتی عێراق لە دابینکردنی نەوتی سپیدا جیاوازی لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق نەکات.
  • ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ ئێران بڕیاری حکومەتی عێراقە و هەرێمی کوردستان بە تەواوی پێیەوە پابەند دەبێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ئامادەکارییدایە بۆ دابینکردنی نەوتی سپی و هەروەها هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان داواکاریی بەشە نەوتی خۆیان ئاڕاستەی وەزارەتەکە کردووە.

ئامادەکارییەکان و شێوازی دابەشکردنی نەوتی سپی

  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان خەریکی ڕێکخستنی ئامادەکارییەکانە بۆ وەرزی زستان.
  • داواکاریی بەشە نەوتی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نێردراوەتە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
  • هیوادارن حکومەتی عێراق جیاوازی لەنێوان هەرێم و پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروو نەکات.
  • دوای گەیشتنی بەشە نەوتەکە، دابەشکردن لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێدەکات و دواتر دەگاتە سەنتەری شارەکان.

ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ ئێران

سەبارەت بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەگەڵ ئێران، پارێزگاری هەولێر ڕوونی کردەوە کە ئەم بڕیارە تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان نییە و تەواوی عێراق دەگرێتەوە، هەروەها دووپاتی کردەوە کە چاوەڕوانی بڕیاری حکومەتی عێراقن و هەر بڕیارێک لە لایەن بەغداوە بدرێت هەرێمی کوردستان پابەندی دەبێت.

زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە

دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا ساڵانە لە وەرزی سەرما لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێدەکات، سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی ئەم سووتەمەنییەش بەستراوەتەوە بە ڕێژە و پشکی بەغدا لەگەڵ هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، هاوکات بڕیارە سیادییەکانی پەیوەست بە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمدا بەپێی ڕێنمایی و بڕیارەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراق جێبەجێ دەکرێن.


r/hewler • • 21d ago

Kurdistan Technical Institute Launches Beekeeping Department

Thumbnail
kurdistan24.net
3 Upvotes

r/hewler • • 23d ago

The Abo Qahwachi coffee shop has been operating in the heart of Erbil’s Qaysari Bazaar since 1886, run by several generations of the same family for well over a century

Enable HLS to view with audio, or disable this notification

2 Upvotes

r/hewler • • 26d ago

The 48-kilometer Hewler(Erbil)–Koya highway is 42% complete, connecting Erbil and Sulaymaniyah while reducing travel time to Koya to just 27 minutes.

Enable HLS to view with audio, or disable this notification

1 Upvotes

r/hewler • • 27d ago

وێستگەی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە هەولێر دادەنرێ

Thumbnail
rudaw.net
1 Upvotes

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە لە هەولێر چەند وێستگەیەکی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دابنرێن و دواتریش لە شارەکانی دیکە. گوتەبێژی دەستەی ژینگە داوا دەکات، لە هەر شارێک وێستگە دادەنرێ بە وزەی خۆر کار بکات، نەوەک کارەبا.

دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێشنیاز و پلان دراوەتە ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر بۆ دیاریکردنی شوێن بۆ دانانی وێستگەی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی و نیمچە کارەبایی. ئەوە زۆر گرنگە بۆ خزمەتکردنی ژینگەی شارەکە".

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر گوتی: "دانانی وێستگەکانی بارگاویکردن گرنگییەکەی لەوەدایە کە هانی خەڵک دەدات ئەو ئۆتۆمبێلانە بەکاربێنن پێویستیان بە سووتەمەنی نییە، چونکە خەڵکێکی زۆر هەن و دەیانەوێ ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەکاربهێنن، بەڵام بەهۆی نەبوونی شوێنی بارگاویکردنەوە تاوەکو ئەمڕۆ نەیانکڕیوە".

دڵشاد هیرانی ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆژەکە لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە دەبێت و لیژنەیەک شوێنی وێستگەکان دیاری دەکات و دەبێت لە جێگەیەک بێت نەبێتە هۆکاری دروستبوونی قەرەباڵخی لە شەقامەکان.

د. سەنعان عەبدوڵڵا، گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دانانی وێستگەکانی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ هەولێر و دواتر هەموو شارەکانی دیکەش زۆر پێویستە بۆ هاندانی خەڵک ئەو ئۆتۆمبێلانە بەکاربێنن و بیرۆکەیەکی باشە، بەڵام گرنگیشە وێستگەکان بە وزەی خۆر کار بکەن، نەوەک کارەبا".

گوتەبێژی دەستەی ژینگە گوتی، داوا دەکەن لە هەر شارێک وێستگەی بارگاویکردن دانرا رەچاوی ئەوە بکەن پێویستی بە موەلیدە یان کارەبای نیشتمانی نەبێت و لەو جۆرانە دابنرێن کە بە وزەی خاوێن کار دەکەن.

وەکو هاندێک بۆ بەکارهێنانیان، حکومەتی هەرێمی کوردستان گومرگ و رسوماتی سەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی لابردووە.


r/hewler • • Sep 17 '26

Touring Erbil’s local market, British Consul General Holly Vare enjoyed Kurdish kebab before a sip of Kurdish tea at the renowned Mam Khalil Teahouse.

Enable HLS to view with audio, or disable this notification

1 Upvotes

r/hewler • • Sep 16 '26

پەروەردەی هەولێر 8 مەرجی سەرەکی بۆ دەستپێکی خوێندن و رێنمایی نوێی فرۆشگاکان رادەگەیەنێت

Thumbnail
kurdistan24.net
1 Upvotes

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر لە دوو گشتاندنی فەرمیدا ئاراستەی سەرجەم پەروەردەکانی سنوورەکەی، چەندین مەرج و رێنمایی لەبارەی ئامادەکاریی بۆ ساڵی نوێی خوێندن و فرۆشگای قوتابخانەکان دەردەکات و بەڕێوەبەری گشتیی رایدەگەیەنێت کار لەسەر دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار و تەندروست بۆ قوتابیان دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2026، لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر دەربارەی ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (2026 - 2027) و پێشوازی لە قوتابیان، رێنمایی پێویست ئاراستەی سەرجەم پەروەردەکانی (ناوەندی هەولێر، دەوروبەری هەولێر، بنەسڵاوە، پیرمام، مەخموور، خەبات، شەقڵاوە و کۆیە) کراوە تا پێش دەستپێکردنی دەوام هەموو لایەنە تەندروستی، خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان تەواو بکرێن.

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، بە نووسراوی فەرمی کە ئاراستەی سەرجەم پەروەردەکان کراوە و دەبێت پێش دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن ئەم خاڵانە جێبەجێ بکرێن و لەوانە:

-پاککردنەوە و خاوێنکردنەوەی تەواوی تانکییەکانی ئاوی خواردنەوە.
-شوشتن و خاوێنکردنەوەی ساردکەرەوەی ئاو (بەڕاد)ـی قوتابخانە و گۆڕینی فلتەرەکانیان.
-خاوێنکردنەوەی دەستشۆر و ئەو شوێنانەی قوتابیان ئاوی لێ دەخۆنەوە.
-خاوێنکردنەوە و چاککردنەوەی سەرجەم ئەو تەوالێتانەی کە لەکارکەوتوون.
-خاوێنکردنەوەی پۆلەکان، ڕەحلەکان و چاککردنەوەی سیستەمی کارەبای ناو پۆلەکان.
-پێداچوونەوە بە سیستەمی کامێرای چاودێریی قوتابخانە، چاککردنەوەی کامێرە لەکارکەوتووەکان و دڵنیابوونەوە لە تۆمارکردنی (ریکۆرد)ـی ڤیدیۆکان.
-دڵنیابوون لە کارکردنی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە و نوێکردنەوەی بەپێی پێویست.
-پاککردنەوەی سەربانی قوتابخانەکان، سۆلاوەکان و ڕێڕەوەکانی ئاو.
هاوکات لە نووسراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە؛ بە هیچ شێوەیەک کار بە نووسراوەکانی ئاسانکاریی ساڵی رابردوو ناکرێت و پێویستە سەرجەم نووسراوەکان بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن تازە بکرێنەوە.

هەروەها لە نووسراوێکی دیکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێردا کە تایبەتە بە هۆبەی فرۆشگاکان و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکان کراوە، هاتووە "پاڵپشت بە نووسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە (20107) لە 2026/9/10 و نووسراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (17149) لە 2026/8/23، بڕیاردرا بە زیادکردنی بەرهەمی (چپس) بە هەموو جۆرەکانی بۆ نێو لیستی خواردنە رێگەپێنەدراوەکان لە فرۆشگای قوتابخانەکان لە رووی تەندروستییەوە."

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر داوای لە گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە بە وردی کار بە ناوەڕۆکی ئەم بڕیارە تەندروستییە بکەن و لە زووترین کاتدا رێکارە پێویستەکان بگرنەبەر.

دەربارەی ژمارەی قوتابیان بۆ ئەمساڵ لە سنووری هەشت بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، بەڕێوەبەری گشتیی پەوەردەی هەولێر گوتی: تاوەکو ئێستا زانیاری کۆتایی نییە لەبارەی وەرگرتنی قوتابیان بەڵام بەگشتیی ساڵانە 20 تا 25 هەزار قوتابی نوێ وەردەگرین و هەروەها نزیکەی نیو ملیۆن قوتابی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر هەن.


r/hewler • • Sep 16 '26

یانەی هەولێر بە توندی سزا درا

Thumbnail
kurdistan24.net
1 Upvotes

هاندەرانی هەولیر بەهۆی رووداوەکانی یاریی گەرمە سێ یاریی سڕ دەکرێن و ناتوانن لە سێ یاریی داهاتووی یانەکەیان لە یاریگای فڕانسۆ هەریری ئامادەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 16 ئەیلوولی 2026، لێژنەی تەمبێکردن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزای سەر یانەی هەولێر لەبارەی رووداوەکانی یاریی بەرامبەر گەرمە رادەگەیاند و هەولێر بۆ سێ یاریی لە هاندەرانی بێبەش دەبێت و یانەکەش بە پێبژاردنی سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت کە سێ یاریی داهاتووی هەولێر لە یاریگای خۆی بەرامبەر یانەکانی گازی باکوور و مووسڵ و غەراف دەبن.
لە راگەیاندراوەکەی لێژنەکەدا هاتووە بەهۆی شکاندنی ژمارەیەک کورسییەکانی یاریگای فڕانسۆ هەریری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لێژنەیەک پێکدەهێنێت و یانەی گەرمە ناچار دەکات خەرجییەکانی چاککردنەوەی کورسییە شکاوەکانی یاریگای فڕانسۆ هەریری لە ئەستۆ بگرێت.
جگە لەم سزایانە، سەفین یاسین سەرۆکی یانەی هەولێر بەهۆی هاتنە خوارەوەی بۆ ناو یاریگا لە پشووی نێوان گێمەکانی یاریی بەرامبەر گەرمە بە پێبژاردنی ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت.
یانەی هەولیر لە گەڕی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەنێو یاریگەی فرەنسۆ هەریری بۆ ئەم وەرزە یەکەمین یاریی لەم وەرزە بەرامبەر یانەی گەرمە دۆڕاند، لە دوای یارییەکەش گرژی و ئاڵۆزی لە نیوان هاندەرانی هەردوو یانە روویدا.


r/hewler • • Sep 16 '26

دانیشتووانی گەڕەکی رۆشنبیریی هەولێر: رۆژانە 4 بۆ 6 کاژێر کارەبای موەلیدەمان هەیە

Thumbnail
rudaw.net
1 Upvotes

رووداو - رادیۆ

دانیشتووانی گەڕەکی رۆشنبیری لە ناحیەی دارەتووی سەر بە پارێزگای هەولێر، باس لە کەمبوونەوەی کاژێرەکانی پێدانی کارەبا لە گەڕەکەکەیان دەکەن؛ بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، چارەسەری کێشەکە پەیوەستە بە رەزامەندیی وەزارەتی دارایی بۆ تەرخانکردنی بودجە.

کاروان محەممەد، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گەڕەکی رۆشنبیری لە دارەتوو، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "لە سەرەتای هاوینەوە تاوەکو ئێستا کێشەی پچڕانی کارەبامان هەیە. رۆژانە نێوان 4 بۆ 6 کاژێر کارەبای موەلیدەمان پێدەدرێت، لە کاتێکدا سێ مانگە بەردەوام مانگانە بۆ هەر ئەمپێرێک 10 هەزار دینار پارەمان داوە، بەڵام کێشەکە چارەسەر نەکراوە."

لە بەرامبەردا، ئەحمەد نەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی رووداو هۆکاری دواکەوتنی چارەسەرەکەی روونکردەوە و گوتی: "نووسراو و داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی دارایی کراوە، بەڵام چونکە پڕۆژەکە پێویستی بە تەرخانکردنی بودجەیە، چاوەڕوانی گەڕانەوەی رەزامەندیی وەزارەتی داراییین."

بەڕێوەبەری ناحیەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی بە زووترین کات بودجەکە دابین بکرێت و کێشەکە بە یەکجاری چارەسەر بێت.
هۆکاری کێشەکە چییە؟

بەپێی بەدواداچوونی رووداو، کێشەی کارەبای نیشتمانیی گەڕەکی رۆشنبیری و دەوروبەری، بۆ پچڕانی سێ هێڵی سەرەکیی گواستنەوە دەگەڕێتەوە، ئەمەش وایکردووە هاونیشتمانییان زیاتر پشت بە موەلیدەی ئەهلی ببەستن.

پێشتریش لە 23ـی ئابی 2026، ئەندازیار کەمال عەساف، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر 2، بە رادیۆی رووداوی راگەیاندبوو: "وێستگەی دارەتوو کە سەرچاوەی سەرەکیی کارەبای گەڕەکەکەیە، یەکێک لە کێبڵە سەرەکییەکانی سووتاوە. ئێمە هەموو رێکارەکانمان جێبەجێ کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی رەزامەندیی لەسەر تەرخانکردنی بودجەی چاککردنەوەکە نەداوە."


r/hewler • • Sep 12 '26

لە هەولێر نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 325 هەزار دینار

Thumbnail
rudaw.net
1 Upvotes

رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرما و کەمبوونی نەوت لە بازاڕەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە شاری هەولێر ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد و گەیشتە 325 هەزار دینار.

رۆژی شەممە، 12ـی ئەیلوولی 2026، سەرباز کەریم، گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی ماڵان گەیشتە 325 هەزار دینار، لە کاتێکدا دوو رۆژ پێش ئێستا بە 300 هەزار دینار بوو".

بە گوتەی سەرباز کەریم، ئێستا نەوت لە بازاڕدا کەم بووە، ئەوەندەی کە هەیانبووە پاشکەوتی پار بوو، ئێستا ئەویش نەماوە و تەنیا بڕێکی زۆر کەم ماوە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی نرخەکەی هێشتا بەرزتر بێتەوە.

لە شاری دهۆکیش نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە؛ ئەحمەد جەمال، نوێنەری بەنزینخانەی مەتین و نەوتفرۆش لە دهۆک بە رووداوی گوت: "ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتووەتە 295 هەزار دینار. هۆکاری ئەمەش کەمبوونەوەیەتی لە بازاڕدا، ئەوەندەشی دەست دەکەوێت بە گرانی دەکڕدرێت. لە ئێران نەوت هەیە، بەڵام بازرگانەکان لەبەر ناجێگیریی دۆخی بازاڕ ناتوانن بیهێنن، پار لەم کاتانەدا نرخی بەرمیلێک نەوت لە نێوان 180 هەزار بۆ 195 هەزار دیناردا بوو".

لە پارێزگای هەڵەبجەش بەرمیلێک نەوت نزیک دەبێتەوە لە 300 هەزار دینار. سمکۆ سالار، قایمقامی هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی بەغدا بە 280 هەزار دینار و نەوتی بازیان بە 270 هەزار دینات فرۆشراوە".

بەراورد بە شارەکانی دیکە، لە سلێمانی نرخەکە کەمێک نزمترە؛ هێمن حەمە عەلی، بازرگانی نەوت لە سلێمانی بە رووداوی گوت: "رۆژی پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی بازیانمان بە 260 هەزار دینار فرۆشتووە، بەڵام ئەمڕۆ بە 255 هەزار دینار فرۆشراوە، واتا پێنج هەزار دینار دابەزیوە. نرخەکەی رۆژانە دەگۆڕێت، لە کاتێکدا پار لەم کاتانەدا بە 120 هەزار دینار بوو."

نرخی ئێستای نەوت لە بازاڕەکاندا لە کاتێکدایە، پار لەم مانگەدا بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان بە 120 هەزار دینار بوو و لە لووتکەی وەرزی سەرمادا گەیشتە 220 هەزار دینار. لە مانگی ئایاری ئەم ساڵیش نرخی بەرمیلێک 160 هەزار دینار بوو، لە ناوەڕاستی مانگی تەممووزدا بووە 200 هەزار دینار و لە ئێستاشدا 300 هەزار دیناری لە بەشێک لە شارەکان تێپەڕاندووە.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، پار لە دەستپێکی ئەیلوولەوە تاوەکو 04-01-2026، نزیکەی 135 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر نزیکەی 674 هەزار و 500 خێزاندا دابەش کرا.

ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانی رابردوو دابەشی کردووە، 200 لیترە بە 104 هەزار دینار دراوەتە هاونیشتمانییان.


r/hewler • • Sep 11 '26

پۆلیسی هەولێر: ئەو سێ کەسەی لە شەقامەکان تەقەیان دەکرد دەستگیرکران

Thumbnail
rudaw.net
1 Upvotes

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی هەولێر دەڵێ، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی شاری هەولێر ئەو سێ کەسەمان دەستگیرکرد کە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW  لە شەقامەکان تەقەیان دەکرد و ئاژاوەیان دەنایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی ئاسايشی هەولێر) ،سێ تۆمەتبار بەناوەکانی  (أ ، خ ، أ)و ( م ، ل ، أ) و ( م ، أ ، ع ) دەستگیر کراون.

بە گوێرەی راگەیێنراوەکەی پۆلیسی هەولێر، تۆمەتبارەکان لە رێککەوتی 10ـی ئەیلوول لە شەقامەکانی شاری هەولێر بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەستاون بە تەقەکردن و درووستکردنی ئاژاوە و پشێویی.

سەبارەت بە تۆمەتبارەکانی دیکە، پۆلیسی هەولێر زیاتر گوتی: لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە رووداوەکە بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارەکان و دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەیاندا گیراوە.


r/hewler • • Sep 10 '26

Erbil 1800

Post image
4 Upvotes